٣ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٨:٠٥
سەرلەشکەر باقری: هێزە چەکدارەکانی ئێران لەمەر پاراستنی ئاسایشتی نیشتمانی بۆ چرکەیەکیش کەمتەرخەم نابین

سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئێران گوتی: لەمەر ااراستنی سەربەخۆیی،سەروەری و ئاسایشتی نیشتمانی وڵات بۆ کاتیکیش کەمتەرخەم نابین.

(ABNA24.com) سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئێران گوتی: لەمەر ااراستنی سەربەخۆیی،سەروەری و ئاسایشتی نیشتمانی وڵات بۆ کاتیکیش کەمتەرخەم نابین.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، سەرلەشکەری پاسدار " موحەممەد باقری" سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئێران رۆژی یەکشەممە لەپەیامێک دا لە سەروبەندی گەییشتنی سییەمین ساڵوەگەڕی کۆچوی دوایی ٶەزرەتی ئیمام خۆمەینی (رە) بناغەدانەری  کەبیری کۆماری ئیسلامی ئێران گوتیشی:  دەستەڵاتی بەرگرییانە و دەستەڵاتی ناوچەیی ئێران بەرهەمیی زیندووبوونیی قۆتاپخانەی ئیمام خومەینی (رە) و ڕیبەری حەزرەتی ئایەتوڵڵاهۆلعۆزما خامنەییە.

سەرلەشکەر باقری بەڕاشکاوی گوتی: پەرەی قووڵی ستراتژی و دەستەڵاتی ناوچەیی ئێران بووەتە هۆی ئەمەی ئەمرۆکە هیچ مەسەلەیەک لە رۆژئاوای ئاسیا بەبێ بەشداری ئێران چارەسەر نەکرێت.

 سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئێران گوتیشی: تەشکگرتنیی بەرەی خۆڕاگری ئیسلامی، ڕژیمی دەستدرێژکار و داگیرکاری زایۆنیستی سەرەڕای هەموو پشتگرییەکانی هەموولایانەی ڕۆژئاوایی و برێ جار عەرەبی پتر لە هەرکاتێکی دیکە گیرۆدەی مۆتە و ترس وتۆقانی ئاسایشتی کردووە.

 سەرلەشکەر باقری بەباسکردنی ئەمەی گەلی ئێران لە زۆرتربوونەوەی توانایی بەرەڤانیی وڵات نەختێکیش پاشگەز نابێتەوە، جەختیکرد: خەڵکی ئێران هەرچەشنە هەرەشەیەکی دوژمن  دەکەن بە هەلێکی زێرین لە پێناو پەرە و گەشەی دەستکەوتەکانی شۆرش.

 چواردەی جۆزەردانی ١٣٩٨ـی هەتاوی ڕێککەوتی چوارەمی ژوئەنی ٢٠١٩ ،سییەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە. هەربەم بۆنەوە ڕێو ڕەسمی سییەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامی ئێران بە گوتاردانی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێوارەی سێشەممە(چوارەمی ژوئەن)لە بارەگای پاکی ئیمام خومەینی (رە) بەڕێوە دەچێت.




/129